داواکاری گشتیی تورکیا لێکۆڵینەوە و لێپرسنەوە لە 997 بەڵێندەر و خاوەنی بینا ڕووخاوەکان لە بوومەلەرزەکانی ئەم دواییانەی ئەم وڵاتەی داوا کردووە .
هەروەها 322 گومانلێکراو بە رۆنانی ناستاندارد لە تورکیا بە مەرجی کۆنتڕۆڵی دادڤانیی تا کۆتایی راگەیشتن بە دۆسیە و 82گومانلێکراویش دوای خستنەڕووی روونکردنەوەی پێویست لە بەندیخانە ئازاد کراون .
موراد کوروم وەزیری شارسازیی تورکیا ئەم دواییانە باسی بەرپاکرانی نزیکەی 400 هەزار خێوەتی کرد بۆ نیشتەجێ کردنی لێقەوماوان لە11 پارێزگای بەر بوومەلەرزە کەوتووی ئەم وڵاتەو گوتی: بۆ نیشتەجێ کردنی بوومەلەرزەلێدراوان زیاتر لە 100 هەزار کانێکس لەبەر چاو گیراوە .
پرۆسەی سستی فریاگوزاری و بە هاناوەچوونی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکان لە تورکیا وایکردووە ڕەخنە و گازندە لە حکومەتی ئەردۆغان زیاتر بێ .
342/